بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد داود ئۆغڵوو ڕێبەری پارتی داهاتووو یەکێک لە پارتە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆن، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتن لەسەر جێگرایەتی سەرۆک کۆماریی دوای سەرکەوتنی کەمال قلیچدار ئۆغڵوو لە هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە ئەگەر کشانەوەی ناوبراو لە ئەو پۆستە دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی دەنگەکانی قلیچدار ئۆغڵوو، ئامادەیە کە بکشێتەوە.
داود ئۆغڵوو بە وتنی ئەوەی کە ئامانجی سەرەکیی بەرز کردنەوەی متمانە بە بەربژێری هاوپەیمانی گەلە، وتی کە پۆستە حکومەییەکان گرینگ نین و گرینگ پاڵپشتی گرووپە جیاوازەکان لە قلیچدار ئۆغڵوو بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانە.
ناوبراو زیادی کرد کە تا کاتێک هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆن لە هەڵبژاردنەکان سەربکەوێت و دووبارە سیستەمێکی دیمۆکراتیک بێتە سەر دەسەڵات درێژە دەداتە هاوکاری لەگەڵ ئەوان.
Your Comment