بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: یەکێتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بۆ هەنگاونان بەرەو رێککەوتنێکی نوێ و یەکگرتنەوە لەگەڵ گۆڕان."
بافڵ تاڵەبانی لەساڵیادی ژیانئاوایی نەوشیروان ڕێبەری بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی گۆڕەکەی کرد و پەیامێکی بە گۆڕان ڕاگەیاند.
لە پەیامێکیدا سەرۆکی یەکێتی دەسڵێت "ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێک زیاتر دەمەوێت بۆ گۆڕان قسە بکەم، کاتێک کێوێکی گەورەی وەک کاک نەوشیروان مێژوو و ناسنامەتان بێت، هەست بە ئومێد دەکەم و هیوایەک هەیە بۆ داهاتوو، کەواتە ئەمە دەبێت هاندەرمان بێت بۆ هەنگاوی گەورەتر".
بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت "ئەم یادە بە دەرفەت دەزانم تاوەكو، بە هەموولایەکی رابگەیەنم یەکێتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بۆ هەنگاونان بەرەو رێککەوتنێکی نوێ و یەکگرتنەوە لەگەڵ گۆڕان".
Your Comment