بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا به‌بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاکپارتى)یه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیادا، به گه‌رمى پیرۆزبایى لێکرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى له گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیدا بۆ خواست".
نێچیرڤان بارزانى دووپاتی کرده‌وه، که "هه‌رێمى کوردستان به بایه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵى به سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌ى دیموکراسى و ڕێکوپێکى و ئارامیى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له ده‌نگداندا ده‌ربڕى".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانى "بڕوا و گه‌شبینیى خۆى به سه‌رکه‌وتنى سه‌رۆک ئه‌ردۆغان له گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى تورکیادا نیشاندا، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنى به گرنگ و پێویست بۆ گه‌لى تورکیا و ئێستا و قۆناغى داهاتوو له قه‌ڵه‌مدا".
بۆچوونی ئێوە