AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٧ ١٣:٥٩

کۆپاپۆڕی 86 ی ئەرتەش گەییشتەوە ناو ئاوەکانی ئێران

کۆپاپۆڕی 86 ی ئەرتەش گەییشتەوە ناو ئاوەکانی ئێران

کۆپاپۆڕی 86 ی هێزی دەریایی ئەرتەش کە هەشت مانگ پێش چووبووە ڕاسپاردەی دەریاوانیی دەوری گۆی زەوی، ئەمڕۆ گەییشتەوە ناو ئاوەکانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆپاپۆڕی 86 ی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هاتەوە ناو ئاوەکانی ئێران.

کۆپاپۆڕی 86 ی هێزی دەریایی ئەرتەش کە بە کۆپاپۆڕی 360 یش دەناسرێت لە 29 ی خەرمانانی ساڵی 1401 ەوە بۆ دەریاوانی لە دەوری گۆی زەوی ڕاسپێردرابوو.

کۆپاپۆڕی 86 ی هێزی دەریایی ئەرتەش دوای ناردن بۆ ڕاسپاردەی دەوری گۆی زەوی لە بەندەر عەباسەوە، لە یەکەم وێستگە لە بەندەری بەمبەئی هیند ڕاوەستا و پاشان بە پەڕینەوە لە کەنداوی بەنگال و تەنگەڵانی مالاگا لە جاکارتای پێتەختی ئەندۆنیزیا وەستا.

دوای پەڕینەوە لە ئەقیانووسی ئارام لە باشووری قارەی ئەمریکاش پەڕیەوە و گەییشتە تەنگەڵانی ئەقیانووسی ئەتڵەس و بەرەو ئاوەکانی شیلی، ئەڕژەنتین و بڕازیل ڕۆییشت.

ئەو کۆپاپۆڕە لە کۆتاییدا بە تێپەڕ کردنی 63 هەزار کیلۆمەتر گەییشتەوە بەندەر عەباس..

News ID 46012

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha