بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاتریارک مارائاوت رۆئیل رێبەری جیهانی کڵێسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری کە سەردانی تارانی کردووە لە گەڵ سەرۆکی مەجلیسی ئێران دیداری کرد.
قاڵیباف بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بە درێژایی مێژوو شوێنی ژیانی پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەکان بووە و خەڵکی موحەدید و یەکتاپەرەست بوون وتی: ئاشتی خوازی، تەعامول و مرۆڤ دۆستی لە فەرهەنگی ئێرانی، ئایینی و ئیسلامی ئێمە مێژووی کۆنە.
وتیشی: لە ئێستادا ئێرانییەکان لە گەڵ شارۆمەندانی پەیرەوی دیکەی ئایینەکان ئاشتیخوازە ژیاون.
قاڵیباف لە در درێژەدا بە ئاماژە بە بەردەوامیی و خۆراگری موسڵمانان جەختی کرد کە شەهید سەردار قاسم سولەیمانی لە کەرکووک، هەولێر و دیکەی شارەکانی عێراق بەرگری لە گیانی مەسێحییەکان کرد.
لای خۆشیەوە پاتریارک مارائاوت رۆئیل رێبەری جیهانی کڵێسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری وتی: گفتوگۆکان لە نێوان موسڵمانەکان و مەسیحییەکان زۆر بۆ جیهانی ئەمرۆ پێویستە و سوودی هەیە.
Your Comment