بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش بانگهێشت کردنی فەرمی سەکردە و ئەندامانی گرووپە جیایی خوازە دژبەرەکانی ئێران بۆ ڕێورەسمێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستان تاران باڵوێزی عێراق لە ئێرانی بانگهێشت کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناڕەزایەتی خۆی لە جووڵەی گرووپە تیرۆریستیە جیایی خوازەکان لە سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان و بانگکردنیان بۆ رێورەسمی فەرمی هەرێم بە باڵوێزی عێراق ڕاگەیاندووە.
سەرۆکی دایرەی یەکەمی کەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای نارەزایەتی توندی ئێران بەم بانگهێشت کردنەی گرووپە تیرۆریستییەکان، بە باڵوێزی بەغدای راگەیاندووە ئەم کارانە دژی رێککەوتننامەی ئەمنیەتی ئەم دواییەی ئێران و عێراقە.
Your Comment