AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٣ ١٠:٠٣

خەزعەلی لە گفتوگۆ لەگەڵ زیاد نەخاڵە؛

گرووپەکانی بەرخۆدانی عێڕاق ئامادەی پاڵپشتی لە موجاهدە فەلەستینیەکانن

گرووپەکانی بەرخۆدانی عێڕاق ئامادەی پاڵپشتی لە موجاهدە فەلەستینیەکانن

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمینداری گشطی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی کرد کە بەرخۆدان ئامادەی پاڵپشتی لە موجاهیدە فەلەستینییەکان لە بەرانبەر ئیسرائیلن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی کرد کە بەرخۆدان ئامادەی پاڵپشتی لە موجاهیدە فەلەستینییەکان لە بەرانبەر ئیسرائیلن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەهد قەیس خەزعەلی وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی شەهادەتی ژمارەیەک لە فەرماندەکانی جەهادی ئیسلامی فەلەسین بە زیاد نەخالە، جەختی کرد کە عێڕاق پاڵپشتی ئامانجەکانی فەلەستینە و بەرخۆدان ئامادەی پاڵپشتی لە موجاهیدەکان لە بەرانبەر ئیسرائیلییەکانە.

قەیس خەزعەلی زیادی کرد: بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی توانایی بەرەوڕوو بوونەوەی داگیرکەرەکانی هەیە و ئاستی ئامادەیی بۆ بەدی هاتنی ئەو بابەتە زۆرە.

News ID 45974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha