بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرانی ئیسلامی لە یەکەم کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی هیندیسەی سیستەمی نوێی جیهانی وتی: هەموو ڕووناکبیرانی گۆڕان لە سیستەمی نوێی جیهانی قبووڵیان کردووە و لەوانەیە لە جۆری ئەو گۆڕانە کە سیستەمی نوێی جیهانی تەک جەمسەری یان چەند جەمسەری بێت، جیاوازی ڕا هەیە.
سەرۆکی مەجلیس وتی: من پێم وایە ڕۆڵیک کە ئێران لە ناوچەکە هەیەتی، زۆر گرینگ و بنەڕەتییە بەڵام ئەبێ پرسە سیاسییەکان لەسەر بەیاننامەی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش کە ڕێبەر وتوویانە شوێنگیری بکەین.
ناوبراو وتیشی:
قاڵیباف درێژەی دا: پێم وایە ڕۆڵی شۆڕشی ئیسلامی و کۆماری ئیسلامی لە ئاستی ناوچە و نێودەوڵەتی بەتایبەتی بۆ ئۆمەتی ئیسلامی زۆر گرینگ، سەرەکی و کاریگەرە. ئەمڕۆ یەکێک لە ئەو جموجوڵامەی کە ئەنجام دەدرێت، گۆشەگیر کردنی ئێرانە و دوژمنان لە ئەو ڕێگایەدا هەوڵ دەدەن.
بوونی ناڕەوای ئیسرائیل لە نوچەکە بابەتەکان پێچراوتر دەکاتەوە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاند: بۆ ئێران سەرەنجدان بە دراوسێکان و وڵاتانی ئیسلامی زۆر گرینگە. ئاڵبەت بوونی ناڕەوای ئیسرائیل لە ناوچەکە بابەتەکان پێچراوتر دەکاتەوە و هەموو هەوڵی ئیسرائیل و ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران دوژمن وڵاتانی ناوچەکە و موسڵمان نیشان بدەن کە سەر ناکەون.
Your Comment