بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی هەندەسەی نەزمی نوێ جیهانی لە تاران، وتی: پاشەکشێی وەکوو هەڵاتنی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق و داڕزانی ئەرتەشی ئەمریکامان بینی و نیشانی دا کە ئەمریکا لە چاو ڕابردوو زۆر لاواز بووە.
باقری وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران بابەتێکی جیاواز بوو و یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی ڕێگری لە حاکمیەتی تەواوی ئەمریکا لە سەر جیهان بووە و ئەم ڕەوتەش بەردەوام دەبێت.
وتیشی: پاشەکشێی وەکوو هەڵاتنی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق بە 7 تریلیۆن دۆلار تێچوو و شکست هێنان و بێ ئەنجام بوونی دەبینین. ئەمریکا لە ئێستا بە ڕادەیەکی بەرچاو لاواز و گۆشەگیر بووە.
Your Comment