AP ١٤٠٢ گوڵان ١٨ ١٣:٥٢

کەنعانی ڕایگەیاند:

جێبەجێ کرانی رێککەوتنی ئەمنیی ئێران و هەرێمی کوردستان/ پەنابەری نابێتە هۆکار بۆ چەک هەڵگرتن

جێبەجێ کرانی رێککەوتنی ئەمنیی ئێران و هەرێمی کوردستان/ پەنابەری نابێتە هۆکار بۆ چەک هەڵگرتن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لە قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ئەمنییەتی نێوان ئێران و عێراق سەبارەت بە سنووری هەرێمی کوردستان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: سەبارەت چەند پرسی گرینگ هاوپەیوەند بە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران قسەی کرد.

کەنعانی وتی: سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دیمەشق بێ گومان رووداوێکی گرینگە لە گۆرانکارییەکانی دوو وڵاتدا.کە دوای سەرکەوتنی بەشکۆی بەرخۆدان بە سەر تیرۆریزمدا مانای تایبەتی هەیە.

سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستانیش وتی: گەش بینین بە وەرزی نوێی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز.

وتیشی: لە ساڵی رابردوودا پەیوەندی ئێران و وڵاتانی عەرەبی لە بواری سیاسی و ئابووری ڕێگای باشی بڕیوە و بە گشتی هیوادارین بتوانین لەم ڕێگایەدا هەناوی ئیجابی و گونجاو هەڵگرین.

سەبارەت بە رێککەوتنی ئێران و عێراق لە بواری دابین کردنی ئاسایشی سنووری لە گەڵ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە گوێرەی بەرگەیەک کە لە نێوان سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران و غێراق واژۆ کراون، چوارچێوەیەک دیاری کرا بۆ نەهێشتنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێران.

راشیگەیاند هەر بە‌گوێرەی ئەو رێککەوتنە پەیوەندی و راوێژ و گفتوگۆمان درێژەی هەیە و چاوەروان دەکەین لە سەر بنەمای رێککەوتنی واژۆ کراو و ئیرادەی راگەیێندراو لە لایەن بەرپرسانی دوو وڵات، بە جیدی پێوشوێنگیری پرسەکە بکرێت و نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێران چارەسەر بکرێت.

جەختیشی کرد: پەنابەری ناتوانێ بنەما و هۆکاری چەک هەڵگرتن و ئامادەبوونی چەکدارانە بێت.

News ID 45933

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha