AP ١٤٠٤ گوڵان ٢١ ١٥:١١

ئەگەر گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبوەشێتەوە، ڕێککەوتن ئاسانە

ئەگەر گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبوەشێتەوە، ڕێککەوتن ئاسانە

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئێرانی سەبارەت بە خولی نوێی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئێرانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلمەیادین جەختی لەوە کردەوە کە تاران لەسەر بنەمای نیازپاکی خۆی لەگەڵ ئەمریکا کەوتووەتە دانوستانی ناڕاستەوخۆ و هەنگاوی گرنگی بۆ دروستکردنی متمانە لەو پێوەندییەدا ناوە.

زیاتر وتی: "لە خولی یەکەم و دووەمی دانوستانەکاندا، چوارچێوە گشتییەکانی پرۆسەی دانوستان لەسەری ڕێککەوتن کرا". ئەگەر هەست بکەین لایەنی بەرامبەر هەوڵی دەرچوون لەو چوارچێوانە دەدات و داخوازی نوێ بسەپێنێت کە لەسەری ڕێکنەکەوتوون، هیچ هۆکارێک بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان نامێنێت.

ئەم سەرچاوە ئێرانییە ڕایگەیاندووە: ئەگەر دانوستانەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنکراودا بەرەوپێش بچێت بۆ دڵنیاکردنەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشتیانە، دەتوانرێت ڕێککەوتنێک بکرێت کە بەرژەوەندی هەردوولا لەخۆبگرێت لە ڕێگەی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێرانەوە.

News ID 54984

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha