بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی کرێکاردا وتی: داوا لە وەزیری کار دەکەم پرسی گرێبەستی کرێکاران ڕێکبخرێت.
وتیشی: دەبێ بە وەرگرتنی ڕاو بۆچوونی کرێکاران یاسای کار و خانەنشینی چاکسازی تێدا بکرێت و دەوڵەت پلانی تایبەتی بۆ دابڕێژێت.
رەئیسی جەختی کرد کە دەوڵەت دژی هاوردە کردنی بێ سەروبەری کاڵا بۆ ناوخۆی وڵاتە چونکوو دەبێتە هۆی شکستی بەرهەم هێنان و بێکار بوونی کرێکاران.
Your Comment