AP ١٤٠٢ گوڵان ٩ ١١:١٨

ڕێبەری باڵای ئێران؛

کرێکاران بڕبڕەی پشتی بەرهەم هێنان و نابێ لاواز ببن

کرێکاران بڕبڕەی پشتی بەرهەم هێنان و نابێ لاواز ببن

بە بۆنەی حەوتەی کار و کرێکار، ژمارەیەک لە کرێکارانی سەرانسەری وڵات لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای وڵات دیدار دەکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆشەمە ۹ ی گوڵان ژمارەیەک لە کرێکارانی ئێرانی چوونە دیداری ئایەتوڵا خامنەیی.

لەم دیدارەدا ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بە رۆڵی سەرەکی کرێکاران لە بەرهەم هێنان وتیان: بەرهەم هێنان کۆڵەکەی ئابووری وڵاتە و کرێکاران بڕبڕەی پشتی بەرهەم هێنانن و نابێ رێگە بدەین کرێکار لاواز ببێت.

رێبەری باڵای شۆرش بە ئاماژە بەوەی کە ژیان و خۆراک و پۆشاکی کۆمەڵگا بە هۆی کاری کرێکارەوەبە و ژیانی کۆمەڵگا بەستراوە بە کرێکارەوە زیادیان کرد: بۆ گەشەی بەرهەم هێنان، بۆ باشتر کردنی دۆخەکە دەبێ ژیانی کرێکار باش بکرێت و ئەمە بنەمایەکی گرینگە.

جەختیشیان کرد دەبێ ئاستی خۆشگوزەرانی ژیانی کرێکاران بەرز بکرێتەوە، کۆمەڵگای کرێکاری و بەرەنگاریی هۆشیارانەی کرێکاران لەگەڵ دنەدانی دوژمنانیان بەرز نرخاند.

ئەوەشیان وت کە لە روانگەی ئیسلامەوە داهات دەبێ هاوڕێژی کار و تەقالا بێت؛ کەواتە پارە و سامانی بەبەلاش، دەڵاڵی، بەرتیل خۆری و سووخۆری هەمووی دژی فەرمانی خوا و قورئانە.

ئایەتوڵا خامنەیی لە جەخت لە سەر زەروورەتی بەرەنگاریی گەندەڵی لە ناوخۆی وڵات راشیانگەیاند: ێەو بەرپرسانەی ناتوانن لەگەڵ گەندەڵی ناوخۆدا بەرەنگار ببنەوە لە بەرانبەر زۆربێژی بیانییەکانیشدا ناتوانن بوەستن.

راشیانگەیاند کە نابێ ستەم لە کرێکاران بکرێت و دەبێ مافی کرێکاران بدرێت و بیمە و تەندروستی، فێرکاری، داهێنان، راهێنان و تەندروستی بنەماڵەیی و ئەمنیەتی ئیش و‌کاریان دەبێ دەستەبەر بکرێت.

News ID 45827

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha