AP ١٤٠٢ گوڵان ٥ ١٤:٠٢

لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری:

دەستگیر کردنی 110 کەس لە تورکیا بەهۆی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە

دەستگیر کردنی 110 کەس لە تورکیا بەهۆی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە

لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند دەیان کەسی بە هۆی پێوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی نایاسایی پەکەکە دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتندەر کەمتر لە سێ هەفتە بە هەڵباژردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا، مێدیاکانی ئەو وڵاتە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنیەکان ڕایانگەیاند هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بە جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریزم لە 21 پارێزگای ئەو وڵاتە 110 کەسی بەهۆی پێوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەستگیر کردووە.

زۆربەی دەستگیرکردنەکان لە پارێزگای ئامەد بووە.

ناوەندی پارێزەرانی ئامەد پاگەندەی کرد ژمارەی دەستگیر کراوەکان لەوانەیە بگاتە 150 کەس؛ لەوانە 20 پارێزەر، پێنج ڕۆژنامەوان، سێ ئەکتەر و سیاسەتوانێک.

News ID 45795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha