ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: تەلەڤیزیۆنی فەرمی پاکستان ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆیی لە وەڵام بە هێرشەکانی هیند دەسپێکردووە.
هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە فڕۆکەخانەی کەراچی بە پێی فەرمانەکانی دۆخی نائاسایی چۆڵ کراوە. پاکستان لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا بەشگەلێک لە خاکی هیندی بوردمان کرد.
ڕۆیتێرزیش لە زمانی سەرچاوەیەکی سەربازییەو ەڕاپۆرتی دا کە هێرشەکانی هیند بۆ سەر پاکستان هەر درێژەی هەیە.
سەرچاوە پاکستانییەکان زیادیان کرد کە ئەرتەشی ئەو وڵاتە زیاتر لە 20 ناوچەی سەربازی هیدنیان کردووەتە ئامانج.
بڵاو بوونەوەی هەواڵ سەبارەت بە تێکشکاندنی شەڕکەرێکی هیند؛ تەقینەوەی بەهێز لە کشمیر
هەواڵنێری کەناڵی ئەلمەیادین جەختی کرد کە ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە تێکشکاندنی شەڕکەری ڕافالی هیند و بەدیل گرتنی فڕۆکەوانەکەی بڵاو کراوەتەوە.
لەلایەکی ترەوە وەزیری بەرنامەڕێزی ۆاکستان لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێرز وتی: هیوادارین هیند ئاستی ئاڵۆزییەکان بێنێتە خوارەوە و بەدوای گفتوگۆوە بێت.
هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە پێکدادانەکان لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی هیند لە کشمیر درێژەی هەیە. میدیا پاکستانییەکانیش ڕاپۆرتیان دا کە درۆنە سیخوڕییەکانی ئەو وڵاتە گەییشتوونەتە دێهلی نۆ.
شەڕی هیند و پاکستان؛ پاشەکەوتی خۆراک، هێرش بۆ سەر حەشارگەکان و ژیان لە ژێر سێبەری مووشەکەکان
دوابەدوای چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە نێوان هیند و پاکستان، دوای هێرشی پهلگام ، هاووڵاتیانی ئەو دوو وڵاتە خاوەن چەکی ئەتۆمیە، دەستیان کردووە بە پاشەکەوتی خۆراک و بنەماڵە سنوورنشینەکانیش بەرەو ناوچە ئەمنەکان هەڵاتوون.
لە چڕترین شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە نزیک 30 ساڵی ڕابردوو، هیند و پاکستان بۆ سێهەمن ڕۆژ یەکتر بە ئەنجامی هێرشی سەربازی نوێ بە بەکارهێنانی درۆن و تۆپخانە تاوانبار دەکەن.
Your Comment