AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٠ ٠٨:٠٩

هێرشی مووشەکی و درۆنی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن و تێلاڤیڤ

هێرشی مووشەکی و درۆنی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن و تێلاڤیڤ

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هێرشی سەرکەوتووانەی مووشەکی بالستیکی سەروو دەنگ بۆ سەر فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن و هێرش بە درۆنی یافا بۆ سەر تێلاڤیڤ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆنی ئیسرائیلیان بە مووشەکی بالستیکی سەروودەنگ و تێلاڤیڤیان بە درۆن کردووەتە ئامانج.

لە بەیاننامەکەی سەرتیپ یەحیا سەریعدا هاتووە: بۆ پاڵپشتی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و هێزەکانیان و لە وەڵام بە جەنایەتی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە دژی براکانمان لە کەرتی غەززە و لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی بڕیاری گەمارۆی ئاسمانی ئیسرائیل، هێزەکانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەتدا، فڕۆکەخانەی ئەللد کە لە ئیسرائیل وەکوو فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن دەناسرێت، بە مووشەکێکی بالستیکی سەروودەنگ کرایە ئامانج و سەرکەوتووانەی ئامانجەکەی خۆی پێکا و سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوژمن نەیتوانی بیپێکێت و هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە ملیۆنان ئیسرائیل بچنە حەشارگەکانەوە و گەشتە ئاسمانییەکان بۆ یەک کاتژمێر بوەستێندرێت.

ناوبراو وتیشی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن جارێکی دیکە هۆشداریی دەداتە ئەو کۆمپانیاگەلە کە هێشتا بڕیاری گەمارۆی ئاسمانی ئیسرائیلیان جێبەجێ نەکردووە و داوایان لێدەکات بەپەلە گەشتەکانی خۆیان بۆ ئیسرائیل ڕابگرن، هەر وەک کۆمپانیاکانی دیکە ئەو کارەیان کردووە.

News ID 54962

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha