AP ١٤٠٢ گوڵان ٤ ١١:١٦

نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق:

ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگای بەندەری جیهانەوە خەسار لە داهاتەکانی عێراق دەدات

ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگای بەندەری جیهانەوە خەسار لە داهاتەکانی عێراق دەدات

نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێڕاق بە وتنی ئەوەی کە ڕاگیرانی هەناردە کردنی نەوت لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە خەسار لە سەرجەم داهاتە نەوتییەکانی حکومەتی فیدراڵ دەدات، لە سەر دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی عێراق، جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جیای تەیموور وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە ڕاگیرانی هەناردە کردنی نەوت لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە لەسەر بودجەی ڕۆژانەی عێڕاق کاریگەری دادەنێت، شرۆڤەی کرد کە ئەو بابەتە نەک هەر لە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵکوو لە سەر هەناردە کردنی نەوتی پارێزگای کەرکووکیش کاریگەری دادەنێت.

نوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە چاوەڕوانی خێرا کردنەوەی هەناردە کردنی نەوت لەلایەن دەوڵەتی فیدراڵ و چارەسەری هەموو کێشەکان لەگەڵ تورکیاین، زیادی کرد: هۆکاری ڕاگیرانی هەناردە کردنی نەوتی عێراق بڕیاری دیوانی دادوەری پاریسە کە تورکیای ناچار بە پێدانی یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بە حکومەتی ناوەندی عێراق کردووە.

News ID 45780

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha