AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٣٠ ٠٩:٠٩

ڕۆیتێرز هەواڵی دا؛

هێرش نەکردن بۆ سەر کوردەکانی سووریا مەرجی فرۆشی شەڕکەری ئەمریکی بە تورکیایە

هێرش نەکردن بۆ سەر کوردەکانی سووریا مەرجی فرۆشی شەڕکەری ئەمریکی بە تورکیایە

ڕۆیتێرز لە ڕازی بوونی ئەمریکا بۆ بەرز کرندەوەی ئاستی شەڕکەرەکانی ئێف 16ی تورکیا هەواڵی دا بەڵام واشنتۆن هەندێک مەرجی بۆ ئەنجامی ئەو کارە داناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئەمریکا لە هەوڵێکدا کە بە بڕوای هەندێک لە کارناسەکان دەبێتە هۆی بەهێز بوونەوەی پێگەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا، بەڕۆژ کردنەوەی سیستەمی نۆڵامێریی شەڕکەری ئێف 16 ی قبووڵ کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، واشنتۆن ئەو ڕێكکەوتنەی بە گۆڕینی هەندێک سیاسەتی ئەنقەرە بەتایبەتی هێرش نەکردن بۆ سەر کوردی سووریا، سیاسەتی دوژمنانە لە دژی ئەندامانی ناتۆ لەوانە یۆنان و هاوکاری نەکردنی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا مەرجدار کردووەتەوە.

News ID 45732

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha