AP ١٤٠٤ گوڵان ٢١ ١٧:١٧

عێراقچی: ئەورووپا لە داهاتووی دیپلۆماسییەکانی ئاسیادا جێیەکی نابێت

عێراقچی: ئەورووپا لە داهاتووی دیپلۆماسییەکانی ئاسیادا جێیەکی نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادداشتێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتە ستراتژییەکانی وڵاتانی ئەورووپی، ڕۆڵی ئەوانی لە داهاتووی دیپلۆماسیی ڕۆژئاوای ئاسیا بە ڕۆڵێکی پەسیڤ زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری لۆپۆئێن‌دا بڵاوی کردەوە، بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی خولی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عەمان، وتی: لە گفتوگۆ گرنگەکانی وەک دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان، ئێران و ئەمریکا، دیپلۆماتە ئەورووپییەکان زیاتر چاودێرانێکی پەسیڤ بوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە دابەشکاریی بەریتانیا و فەڕەنسا و سنووربەندیی نوێی ڕۆژئاوای ئاسیا لە سەدەی ڕابردوو، وتیشی: ئەورووپا زیاتر لە هەمیشە لە داهاتووی دیپلۆماسییەکانی ئەو ناوچەیەدا غایبە و سەرەڕای ئەو پێشینە داگیرکارییەیان، ڕکوودی ئێستای ئەورووپا و بەرهەمی هەڵبژاردنە ستراتژییەکانیان، خەریکە زیان بە هەموان دەگەیێنێت.

News ID 54986

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha