بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئیسرائیل کان بە گێڕانەوە لە زمانی ڕوعی کایس شرۆڤەکاری ئیسرائیلی بۆ کاروباری عەرەبی ڕاپۆرتی دا کە نزیکی نێوان پیوەندی سووریا و وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس دەتوانیت دەرفەتێک بۆ کاریگەری لەسەر سووریا بێت.
ڕۆژنامەی عبری زمانی معاریوش نووسی کە گەڕانەوەی پێوەندییەکانی نێوان هەندێک وڵاتی عەرەبی و سووریا لە پاڵ بانگهێشتی عەرەبستان لە بەشار ئەسەد بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی لە ڕیاز، ڕۆژهەڵاتی ناڤنێکی نوێ پێک دەهێنیت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامە، بەشداری بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی گپڕانکارییەکی گرینگ لە گەڕانەوەی پێوەندی دیمەشق و ئەو وڵاتانە لە ساڵی 2011 ەوە تا ئێستایە. ئەو هەوڵە دەتوانێت گۆڕنکارییەکی گرینگ لە هەڵوێستی ناوچەیی لە بەرانبەر سووریا دروست بکات.
Your Comment