AP ١٤٠٤ گوڵان ١٧ ٠٨:٥٦

سپیرۆ بەزوویی لە ورمێ نمایش دەکرێت

سپیرۆ بەزوویی لە ورمێ نمایش دەکرێت

شانۆی "سپپیرۆ" لە نووسین و بەرهەم‌‌هێنانی "ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی" و دەرهێنانی "مائیدە دارلەکی"، بەزوویی لە شاری ورمێ و بە زمانی کوردی (کرمانجی) نمایش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "سپیرۆ" کە لەمدواییەدا لە فێستیڤاڵی شانۆی شاری قامیشلۆ لە کوردستانی سووریا نمایش کرا و دەنگدانەوەیەکی زۆری بووە، بڕیارە بۆ ماوەی یەک حەوتە (لە 19 تا 26ی گوڵان) لە کۆمەڵەی فەرهەنگی و هونەریی تەلاری شەمس لە شاری ورمێ بچێتە سەر پەردە.

ئەم شانۆیە وەک ئاوڕدانەوەیەک لە تراژێدیاکانی ئەنفال و هەڵەبجە، بە خۆکوشتنی ژن و پیاوێک دەست پێ‌دەکا و تێیدا مائێدە دارلەکی، مەجید دەروێش‌نژاد، ئەرسەلان نەورۆزی، ئاینار چابوک، کانی ڕەشیدپوور، زۆزان پیلە، مۆنا ئادە، مائیدە ئەتمانی، سۆئدا موجەرەد و لاوێن دین‌دۆست ڕۆڵ دەگێڕن.

News ID 54924

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha