بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جەمال حەسەن یەکێک لە ڕێبەرانی پارتەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە کاردانەوە بە قسەکانی یەکێک لە بەرپرسە سەربازییەکانی ڕووسیا لەسەر بەکارهێنانی ئۆرانیۆم لەلایەن ئەمریکاوە لە عێراق وتی: ئەبێ لە ئەو ڕاپۆرتە وەکوو هۆکار و بەڵگە بۆ ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئەمریکا لە عێراق کەڵکوەربگیردرێت.
ناوبراو درێژەی دا: ئۆرانیۆمی لاواز کراو یەکێک لە چەکە کوشندەکانە کە ئاسەواری کارەسات بارەکەی ئێشتا لە عێراق و لە ژینگەی ئەو وڵاتە لە پاڵ بەرز بوونەوەی نرخی تووشبوون بە شێرپەنجە لە نێوان هاووڵاتیانی عێراقی دەبینرێت.
حەسەن زیادی کرد: ئامارێک کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا پێشکەشی کردووە کارەسات بارە و دەسەڵاتداران ئەبێ سەرەنجی ئەو بابەتە بدەن. هەر ڕۆژە لایەنێکی نوێ لە جەنایەتەکانی ئەمریکا لە عێڕاق دەردەکەوێت، واشنتۆن هۆکاری زیاد بوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیی لە ئەو وڵاتەیە.
Your Comment