کوژرانی باڵاترین بەرپرسی پەکەکە لە خاکی تورکیا

وەزیری ناوخۆی تورکیا پاگەندەی کرد: حەمیت یاڵچین کایا باڵاترین بەرپرسی پەکەکە لە خاکی تورکیا کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا پاگەندەی کرد کەسێک بە ناوی حەمیت یاڵچین کایا بە ناوی خوازراوی لەیلا ئامەد ، باڵاترین بەرپرسی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە ناو خاکی تورکیا و بەرپرسی مەیدانی حەوزەی بوتان لە لایەن سەربازانی تورکیاوە کوژراوە.

سۆیلۆ رایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەرەن لە کوردستانی تورکیا ، کەسێک بە ناوی حەمیت یاڵچین کایا کوژراوە.

راشیگەیاند کە 7 کەس لە ئەندامانی پەکەکە لە 22ی ژانویە لە بەرزاییەکانی بەستا لە شێرناخ کوژراون.

هێزەکانی جەندەرمە لە ئۆپراسیۆنێکی گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە 7 تەرمیان دۆزیوەتەوە کە دواتر شوناسیان ئاشکرا بووە و دەرکەوتووە یەکیان حەمیت باڵچین کایا یە.

News Code 45345

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha