بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووری هەدەپە ڕایگەیاند کە ئەندامانی هەدەپە بۆ پاڵپشتی لە بەربژێری هاوپەیمانی گەل پێویستی بە گفتوگۆ لەگەڵ قلیچدار ئۆغڵووە و نایەوێت لە ڕووی ناچارییەوە دەنگی پێبدات.
دەمیرتاشلە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی تورکیایی وتی: ئاغەی قلیچدار ئۆغڵوو هێشتا بەربژێری هاوبەشی هەموو ئۆپۆزیسیۆن نییە. ئەگەر ئەو لەگەڵ هەموو ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی و کۆمەڵایەتی دیدار بکات و ڕایان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، نەک بەربژێری هاوپەیمانی گەل بەڵکوو بەربژێری هاوبەشی سەرجەم خەڵک دەبێت.
نوبراو بە وتنی ئەوەی کە بڕوای بە ئەوە هەیە کە قلیچدار ئۆغڵوو کەسێکی دلێر و ڕاست بێژە، زیادی کرد: ئەگەر هاوپەیمانی بتوانێت هەر بە ئەم شێوەی بیر کردنەوە و پاڵپشتی هەدەپەوە بچێتە پێشەوە و سەربکەوێت، تورکیا گۆڕانکارییەکی گەورەی ئەم سەدەیە بەخۆوە دەبینێت.
Your Comment