ئەمریکاییەکان لە هەر کوێ بن نائەمنی لەوێیە

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەمریکاییەکان لە هەر کوێ بن نائەمنی لەوێیە، وتی: دراوسێ ئەمن و بەهێز بۆ ئێران گرینگە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ، لە گەڵ وەزیری بەرگری عێراق دیداری کرد.

سەرلەشکەر سەلامی وتی: ئێران و عێراق راستییەکی یەکەن و هیچ مەودایەک لە نێوان دوو وڵاتدا بوونی نییە و ئاواتی ئێمە سەربەرزی عێراقە و لە جوگرافیای سیاسی جیهاتی ئیسلامدا ، عێراق گرینگایەتیەکی تایبەتی هەیە.

وتیشی: وڵاتانی بیانی و هێزە سەروو ناوچەییەکان دەیانەوێت کۆنترۆڵی ئەمنیەتی عێراق بگرنە دەس و ئەم وڵاتە دابەش بکەن.

جەختیشی کرد: ئەمریکاییەکان و رژێمی زایۆنی دەیانەوێت بەسەر ناوچەکەدا زاڵ ببن و نائەمنی لە عێراق و ئێران دروست بکەن. بەڵام ئێمە بە دوای عێراقی بەهێزین.

راشیگەیاند: سوپای پاسداران ئامادەیە هاوکاری عێراق بکات لە بواری بەرگری، سەربازی و ئەمنیەتی و یارمەتی راوێژکاری و گۆرینەوەی ئەزموونەکان و دەستکەوتی بەرەنگاری تیرۆریزم.

News Code 45230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha