بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: پاگەندەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێرانی لە ئۆکراینا راست نییە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان رایگەیاند: بڕیار بوو دووەمین دیداری وەفدی سیاسی و سەربازی ئێران و ئۆکراینا بەرێوەبچێت، بەڵام هەندێ لایەنی رۆژاوایی تەنیا پاگەندە دەکەن و هیچ بەڵگەیەکیان نییە.
راشیگەیاند: رۆژاوا دەبێ دەست هەڵگری ئەم گەمە بێ کەڵکە بێت .
ئەمیر عەبدوڵاهیان جەختی کرد: ئێران لایەنگری ئاشتی و دژی شەرە.
Your Comment