AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٩ ١٣:٢٦

ڕێبەری باڵای ئێران:

هۆی لە ئێران تۆقاندن ئەوەیە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی رشکاوانە لە فەلەستینە

هۆی لە ئێران تۆقاندن ئەوەیە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی رشکاوانە لە فەلەستینە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: هۆی لە ئێران تۆقاندن ئەوەیە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی راشکاوانە و بێ تێبینی لە فەلەستینە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی نیزام، نوێنەران و باڵوێزەکانی وڵاتانی ئیسلامی و میوانانی بەشدار لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتی قورئان رایانگەیاند: ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی بە رێنوێنییەکانی بێعسەت کاریان دەکرد، رژێمی دزێوی زایۆنی نەیدەتوانی لە بەرانبەر چاوی ئۆممەتی ئیسلامی بەم شێوە ستەم و جەنایەت بکات لەدگەلی مەزڵۆمی فەلەستین.

وتیشیان: ئەڵبەت گەل و نیزامی ئێران بەردەوامن لە ئەرکی خۆیان لەمبارەوە و کار دەکەن.

رێبەری شۆرش بە پیرۆزبایی جەژنی مەبعەس بە گەلی ئێران و موسڵمانانی جیهام، وتیان: بێعسەت گەورەترین و گرانترین خەڵات و نیعمەتی خوایە بۆ مرۆڤ.

هەروەها جەختیان کرد خۆراگری ڕەمز و رێگای گەیشتن بە ئامانجە و دادپەروەری و اقامه قسط یەکێکتر لە خەڵاتە بێ وێنەکانی خوایە کە لە نێعمەتی بێعسەتی پێغمبەردا بە مرۆڤ دراوە.

ڕێبەری شۆڕش بە ئاماژە بە ئایەی " اشداءُ علی الکفّارِ رحماءُ بینَهم"، زیادیان کرد: اشدا بە مانای پتەو بوو لە بەرانبەر دوژمنەکان کە بەداخەوە گرینگی پێنادرێت، هەڵبەت پەیوەندی باش، رێکوپێک و عاقڵانە لەگەڵ کۆمەڵگاکانی تر باشە بەڵام لە پرسی دزەکردندا، مرۆڤ و کۆمەڵگا بە کردەوە لەژێر کونترۆڵ و بەرێوەبەرایەتی بیانییەکاندا دەبێت.

راشیانگەیاند: نەناسینی گەنجینەکانی بێعسەت، کوفرانی ئەوان و تەنیا فەخر کردنی زمانی نە کردەیی لەو کردارانەی کۆمەڵگای مرۆڤیە لە بەرانبەر ئەم نیعمەتە بێ بنەیە و دووبەرەکی، دواکەوتوویی و دیکەی لاوازییەکان، ئەنجامی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە گەڵ بێعسەتە.

جەختیشیان کرد: ئەمڕۆیش ئەگەر دەفرایەتی بێ وێنەی بێعسەت و قورئان بەکاربهێنرێت، لاوازییەکانی دنیای ئیسلام چارەسەر دەبێت و بەستێنی سەعادەت و پێشکەوتن دەرەخسێت.

ئایەتوڵا خامنەیی پرسی فەلەستینی بە لاوازی و برینەکانی ئۆممەتی ئیسلامی وەسف کرد و رایانگەیاند: گەل و وڵاتێک لە بەرانبەر چاوی بینەرانی جیهانی ئیسلامەوە ستەمی بێ کۆتاییان لێدەکرێت و هەموو رۆژێ رژێمی دڕندە، دزێو و زوڵمیان لێدەکات. وڵاتانی ئیسلامی بەم هەموو سامان و سەرەوەتە، دەفرایەتی و توانایی تەنیا دەروانن و تەنانەت هەندێ لەم و ڵاتانە بە تایبەت لەم دواییانەدا لەگەڵ رژێمی خوێنخوار، هاوڕێی دەکەن.

ڕاشیانگەیاند: لە ئەنجامەکانی بێدەنگی لە بەرانبەر جەنایەتەکانی زایۆنیستەکان کار گەیشتووەتە ئەو جێگایە کە ئەمریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی تر، بە پاگەندەی چارەسەریی کێشەکانی موسڵمانەکان، بۆ خۆیان مافی دەستێوەردان لە جیهانی ئیسلام قایل دەبن لە حاڵێکدا کە خۆیان لە ئیدارەی وڵاتەکەی خۆیاندا ماونەتەوە.

جەختیشیان کرد: ئەگەر لە هەمان سەرەتاوە، دەوڵەتە ئیسلامییەکان گوێیان بە قسەی خێرخوازان لەوانە زانایانی گەورەی نەجەف دەدا و لەبەرانبەر ڕژێمی داگیرکەر ڕادەوەستان، بێ گومان دۆخی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا جیاواز بوو و ئۆممەتی ئیسلام یەکگرتوو و بەهێزتر بوو.

News ID 45140

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha