بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی رێپێوانی چل و چوارەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمرۆ شەمە بە ئامادەبوونی خەڵک لە سەرانسەری ئێران بەرێوەچوو.
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا نووسی: هەزاران کەس لە سەرانسەری ئێران چل و چوارەمین ساڵوەگەڕی شۆرشی ئیسلامی ئێرانیان بەرز ڕاگرت.
خەڵک بە هەڵگرتنی ئاڵای ئێران سەرەڕای ساردبوونی هەوا ، ڕێپێوانیان کرد.
هەواڵدەریی فەرەنسا جەختی کرد کە. ئەوان دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا، نەمان بۆ ئیسرائیل و نەمان بۆ ئینگلیس و ئالی سعوودی خاین یان وتەوە.
مووشەکی باڵستیکی سجیل و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی شاهێد ۱۳۶ لە دەور ئەو مەیدانەی سەرۆک کۆماری ئێران لێدوانی دا نمایش درابوون.
کەناڵێ تی ئار تی لەمبارەوە نووسی: هەزاران ئێرانی چل وچوارەمین ساڵوەگەری شۆرشی ئیسلامی ئێرانیان بەرز راگرت.
سپۆتنیک راپۆرتی دا: رێورەسمی رێپێوانی چل و چوار ساڵەیی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە نەمانی کۆرۆنا ئەمساڵ شکۆمەند بەرێوەچوو و هەزاران کەس هاتبوونە سەر شەقامەکان و دروشمیان دەدا.
لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی رژێمی زایۆنی نووسیان: ئێرانییەکان چل و چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێرانیان بەرز راگرت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشی ئینگلیزی ئەلعەرەبیە هەوڵی دا راستییەکان پێچەوانە بڵێتەوە و ئامانجەکانی میحوەڵی عبری - رۆژاوایی زایۆنی پێوشوێن گرت.
فرانس24 لەمبارەوە نووسی: خەڵک وێنەی ئایەتوڵا خامنەیی و ئایەتوڵا خومەینیان هەڵگرتبوو و لافیتەیان هەڵدابوو و لەسەری نووسیبوویان تا دو چرکە خۆڕاگرین، ئێرانی یەکپارچە، بەهێز و سەقامگیر، ئیتاعەت لە رێبەر.
ئەسۆشێتێدپرێس، رۆیتێرز و ێەی بیسی و یو ئێس نیووز و چەندین کەناڵ و میدیای دیکە لە جیهان و ناوچەکە مانشێتی سەرەکی هەواڵی ئەمرۆیان رێپێوانی ۲۲ی رێبەندان لە ئێران بوو.
Your Comment