کاردانەوەی حەماس بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێش نوێژی مزگەوتی ئەقسا

بزووتنەوەی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد: هێرشی ئیسرائیلییەکان لە دژی شێخ عەکرمە سەبری مامۆستای ئایینی مزگەوتی ئەقسا، ورە و ئیرادەی ئەو لاواز ناکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا فەلەستینییەکان، حەماس ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد کە هێرشی بەربڵاوی ئیسرائیل و مێدیا عبرییەکان لە دژی شێخ عەکرمە سەبری مامۆستای ئایینی مزگەوتی ئەقسا هەرگیز ورە و ئیرادەی ئەو لاواز ناکاتەوە و ئەو لە درێژەدان بە بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا پەشیمان ناکاتەوە.

ئەو بزووتنەوە بەرپرسیارێتی هەر جۆرە لێکەوتە و پاشهاتێکی ئەو کارانەی خستە ئەستۆی کابینەی ڕژێمی زایۆنی.

محەمەد حمادە وتەبێژی حەماس هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ وەلانانی کەسایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکانی کاریگەری لە قودس و مزگەوتی ئەقسای، لە درێژەی گەڵاڵەی داگیر کردنی یەکجارەکی مزگەوتی ئەقسا و دروست کردنی بستێن بۆ چێ کردنی پەرستگەی جووەکان ڕاگەیاند.

News Code 45004

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha