بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئەمریکا، بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕۆژی هەینی پاگەندەیان کرد کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئێران پابەندەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی خۆی نەبووە.
پێشتر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕۆژی چوارشەممە بە پاگەندەی گۆڕانکاری ڕانەگەیێندراو لە پێوەندی لە نێوان دوو هۆشەی ماشێنە پێشکەوتووەکانی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ئاستی پیتاندنی تا 60 لەسەد لە کارخاەی فۆردۆ ڕەخنەی گرتبوو، بەڵام ئێران وەڵامی دایەوە کە هەڵوێستی ئاژانس سەبارەت بە چالاکی ناڤۆکی تاران ڕاست نییە.
ئەو چوار وڵاتە لە بەیاننامەکەی خۆیاند بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی قەدەغەی چەکی انڤۆکی ڕایانگەیاند : هەر ئەو جۆرە کە ئاژانس ڕیگەیاند، ئەو گۆڕانکارییە ڕانەگەیێندراوە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ئێران لە ژێر ناوی ڕێککەوتننامەی پادمانی گشتی پێویستی ئێن پی تییە.
محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە وتبووی : لێکدانەوەی چاوەدێرانی ئاژانس ناڕاست بوو، چونکوو ئێمە دەستبەجێ لە هەمان ڕۆژدا شرۆڤەکانمان پێشکەشی ئاژانس کرد.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی هاتووە کە بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆم بە ئاست یپیتاندنی سەرەوە لەلایەن ئێرانەوە لە فۆردۆ مەترسیی پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی هەیە و هیچ پاساوێکی ناسەربازیی نییە و ئێران هێشتا وەڵامێکی باوەڕپێکراوی بە پاشماوەی پرسیارەکانی ئاژانس وەکوو بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی پادمان ڕادەست نەکردووە.
Your Comment