بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، هۆسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە سوید هێشتا بەڵێنەکانی خۆی بۆ دەرکردنی تیرۆریستەکان بە پێی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان ستۆهۆڵم و هلسینکی لە جوونی 2022 واژۆ کرا، جێبەجێ نەکردووە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتەر بە گێڕانەوە لە ئاکار ڕایگەیاند: بە پێی دۆخی ئێستا، تورکیاش پێشنیاری سوید بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ تا کاتێک کە ئەو وڵاتە بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە، قبووڵ ناکات.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئەو بارەوە وتوویە: تورکیا لە سەرەتاوەلە سیاسەتی دەرکە ئاوەڵاکان لە ناتۆ پاڵپشتی کردووە. دەرکردنی تیرۆریستەکان و ڕادەست کردنیان بە تورکیا بەشێک لە شەڕ دژی تیرۆریزم و ئەنجامی سروشتی واژۆی ڕێککەوتنی سوید و فەنلاندە و ئەو وڵاتانە ئەبێ بگەنە ئەو تێگەییشتنە.
Your Comment