بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی شەهاب نیوز، کەتیبەکانی قسام لقی سەربازی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دەست بەسەرداگرتنی کوادکۆپتەرێکی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە و بەدەستهێنانی زانیاری گرینگ و هەستیار لێیەوە، هەواڵی دا.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ڕۆژی هەینی کوادکۆپتەرێکی ئیسرائیل کە خەریکی ئەنجامی ئۆپراسۆنێکی تایبەت لە کەرتی غەززە بووە، دەستی بەسەردا گیراوە.
کەتیبەکانی قسام جەختیان کرد کە ئەندازیارانی ئەو کتیبەیە توانیان زانیاری گرینگ و هەستیاری هاوپەیوەند بە هێزەکانی دوژمنەوە لە ئەو کوادکۆپتەرە دەربهێنن.
Your Comment