AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٩ ١٠:٥٣

فەرماندەی هەسەدە:

پێوەندی و هاوئاهەنگییەکی ئاشکرا لە نێوان داعش و ئەرتەشی تورکیا هەیە

پێوەندی و هاوئاهەنگییەکی ئاشکرا لە نێوان داعش و ئەرتەشی تورکیا هەیە

فیراس چکژین یەکێک لە فەرماندەکانی ئۆپراسیۆنی تۆڵەی ئەندامانی کوژراوی هێزەکانی هەسەدە لە ڕەققە، بە ئاماژە بە ئەو ئۆپراسیۆنە ڕایگەیاند کە لە نێوان داعش و ئەرتەشی تورکیا هاوئاهەنگییەکی ئاشکرا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیراس چکژین یەکێک لە فەرماندەکانی ئۆپراسیۆنی تۆڵە کردنەوەی ئەندامانی کوژراوی هێزەکانی هەسەدە لە ڕەققە، لە لێدوانێکدا ئەو ئۆپراسیۆنەی شرۆڤە کرد.

چکژین وتی: کردنە ئامانجی بنکەکانی هەسەدە و ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ڕەققە لە مانگی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو، بە ئەو بۆنەوە کە لە نێوان داعش وئەرتەشی تورکیا هاوئاهەنگییەکی ئاشکرا هەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: لە ساڵڕۆژی ئازاد کردنی کۆبانێ، پەیامێکی ئاشکرا لەلایەن حکومەتی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە ئاشكرا دەکرێت. ئەوان هەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە سەقامگیری ناوچەکە. بەرخۆدانی ئێمە هەر ئەو جۆرە کە لە کۆبانێ داعشی لە پێش چاو جیهانەوە تێکشکاند، ئەم جارەش خەڵکی ئێمە بیر و باوەڕ، پاڵپشتەکانی ئەوان لەناو دەبات.

News ID 44923

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha