بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران بە ئیدانە کردنی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە ئەورووپا کە پاگەندەی لانکەی ئازادی بوون دەکەن، جەختی کرد: کەسانێک کە سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز و پێغەمبەر دەکەن، بزانن کە سووکایەتیان بە هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکان و مرۆڤایەتی کردووە.
ڕەئیسی زیادی کرد: ئاوەها کارگەلێکی نەشیاو بە ناوی ئازادی بەیانەوە لە ڕاستیدا خراپترین جۆری سووکایەتییەکان بە مرۆڤایەتیەکانە.
بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی سەرتاسەری نوێژ دوای دوو ساڵ ڕاگیران بە هۆی تەشەنەی کۆرۆناوە ئەمساڵ بە شێوەی ڕاستەوخۆ بە پەیامی ڕێبەری ئێرانەوە کرایەوە.
Your Comment