AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٥ ٢٣:٠٠

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هاوتای فەرەنسی:

سیاسەتی شکست خواردووی ترامپ دووپات مەکەنەوە

سیاسەتی شکست خواردووی ترامپ دووپات مەکەنەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوتای فەرەنسی خۆی وتی: سیاسەتی شکست خواردووی ترامپ دووپات مەکەنەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لە گەڵ کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسی لە چەندین پرسی گرینگ هاوپەیوەند بە دوو وڵات کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان رایگەیاند: هەڵوێستی فەرەنسا سەبارەت بە ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێران دۆستانە نەبووە.

جەختیشی کرد: تاران هەمیشە رێگای دانوستان و دیپلۆماسی پێ باشترن بەڵام هەروەها کە بینیتان لە هەنگاوی بەرانبەردا ، کردەوەی ئێمەش بەپەلە و کاریگەر و بەرانبەرە.

سەبارەت بە کردەوەی نالەباری گۆڤارێکی فەرەنسی لە سووکایەت بە پیرۆزییە ئایینییەکان وتی: رووی دیکەی ئەم سووکایەتییە تەشهیر بە قورئان و مووسڵمان بوو کە لە دوو وڵاتی ئەورووپاییدا دووپات کرایەوە.

جەختیشی کرد: سیاسەتی شکست خواردووی ترامپ دووپات مەکەنەوە.

News Code 44879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha