بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دیداری ویاچسلاو والودین سەرۆکی دومای دەوڵەتی مەجلیسی فیدڕاڵی فیدراسیۆنی ڕووسیا، بە ئاماژە بەوەی کە پەیوەندی ئابووری تاران و مسکۆ بەردەوام ڕوو لە گەشەیە، وتی: دوو وڵات لە بوارەکانی بازرگانی، وزە، تڕانزیت و گواستنەوە و گەیاندن، دەفرایەتی زۆریان بۆ پەرەدان بە چالاکییەکانیان هەیە.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان لە گەڵ ڕووسیا پێوشوێن دەگرێت، زیادی کرد: دەفرایەتییەکانی دوو وڵات دەتوانێ تەواوکەری یەکتر بێت و لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە.
Your Comment