ئەگەری کشانەوەی لە NPT و‌دەرکردنی چاودێرانی ئاژانسی ئەتۆمی لە ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەگەر ئەرووپا هەڵوێستەکانی نەگۆرێت هەموو ئەگەرێک رەنگە روو بدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەنگاوی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەورووپا دژی سوپای پاسداران وتی: یەکێتی ئەروپا لە ئاستی پەرلەمانی ئەروپا ئەو گەڵاڵەیەی پەسەند کردووە کە بۆ و اتانی ئەرووپایی جێبەجێ کردنی پێویست و زۆرەملێ نییە ، ئەوان وتیستیان تەنیا نمایشێک بدەن.

وتیشی: ئەمڕۆ مەجلیسی شۆرای ئیسلامی گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە ئەرتەشی وڵاتانی ئەورووپایی بە تیرۆریست ناودەبات. و ئەمەش گۆڕانکاری قووڵ و گرینگی لە شێوازی جێگیریی سەربازیی ناوچەکە دەبێت.

ئەمیر عەبدوڵاهیان لە وڵامی پرسیارێکدا کە ئەگەری کشانەوەی ئێران لە NTP یان دەرکردنی چاودێرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بەشێک لە هەنگاوی بەرانبەری ئێران ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌دەبێ وتی: ئەگەر وڵاتانی ئەورووپایی نەگەڕێنەوە رێگای عەقڵیەت ، هەموو ئەگەرێک لە ئارادایە‌.

News Code 44835

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha