بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەقیل ردینی سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندووە: حکومەتی ناوەندی عێراق دەبێ کۆتای بێنێت بە چالاکی ئەو حزب و گرووپانەی کە ئەنقەرەو تاران بە مەترسی بۆ سەر خۆیان دەزانن ئەویش بەو پێیەی دەستور رێگەی لەوەگرتووە کە خاکی عێراق بۆ هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربێت.
ئاماژەشی بەوەکردووە بەڵێنەکانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران لەدوای سەردانی بۆ ئێران بەبەرپرسانی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی راگرتنی بۆردوومانەکان بۆسەر بنکەی دژبەرانی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان.
جەختیش لەوەدەکاتەوە حکومەتی سوودانی بەفیعلی سێ هەنگاوی ناوە کە گرنگترینیان هەماهەنگییە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ کۆنترۆڵکردنی مەلەفی سنوورەکان و رێگەگرتن لەهەر چالاکییەک کە کاریگەری بخاتە سەر وڵاتانی دراوسێ لەناو هەرێمەوە.
Your Comment