AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٥ ١٠:٤٦

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:

نیگەرانی ئەمریکا لە گەشەی پێوەندی بەرگری نێوان ئێران و ڕووسیا

نیگەرانی ئەمریکا لە گەشەی پێوەندی بەرگری نێوان ئێران و ڕووسیا

کۆشکی سپی دوێنێە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گەشەی پێوەندی بەرگری نێوان ئێران و ڕووسیا شوێنگیری دەکەین؛ ئەو بابەتە بۆ ئێمە جێگای نیگەرانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، کۆشکی سپی دوێنێ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: گەشەی پێوەندی بەرگری نێوان ئێران و ڕووسیا شوێنگیری دەکەین؛ ئەو بابەتە بۆ ئێمە جێگای نیگەرانییە.

سەرۆکی (سیا) ش ماوەیەک لەمەوپێش وتی کە واشنتۆن نیگەرانی هاوکاری ڕوو لە گەشەی نێوان ڕووسیا و ئێران و گۆڕینی ئەو هاوکاریانە بە هاوبەشی تەواوی بەرگرییە.

ڤیلیام برنز، لە کەناڵێکی ئەمریکی وتی: لە مێژەوە بێ بڕواییەک لە نێوان ڕووسیا و ئێران هەبووە بەڵام لە ئێستادا ئەوان پێویستیان بە یەکتر هەیە. ئەوەی ئێستا خەریکە ڕوو دەدات لانیکەم نیشاندەری دەسپێکی قۆناغی یەکەم ڕەوتی هاوبەشی بەربڵاوی بەرگری نێوان ڕووسیا و ئێرانە.

News ID 44648

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha