AP ١٤٠١ بەفرانبار ٦ ٢١:٣٨

ڕقی ئەورووپی لە پەنابەران؛

ئامانجی تیرۆریستە فەڕەنسیەکە لە هێرش بۆ سەر ناوەندی کورد چی بوو

ئامانجی تیرۆریستە فەڕەنسیەکە لە هێرش بۆ سەر ناوەندی کورد چی بوو

هێرشبەرە فەڕەنسەوییەکە کە ڕۆژی هەینی سێ چالاکی کوردی دانیشتووی پاریسی کوشت، ئامانجی خۆیی لە ئەو کارە ڕق لە کۆچبەرانی نائەورووپی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بکوژە فەڕەنسەوییەکە کە ڕۆژی هەینی بە هێرش بۆ سەر ناوەندی فەرهەنگی کوردەکان لە پاریس سێ چالاکی کوردی کوشت، ئامانجی خۆیی لە ئەو هێرشە ئاشکرا کرد.

ئەو هێرشبەرە ٦٩ ساڵانە کە مێدیاکانی فەڕەنسە ناویان ڤیلیام ئێم ناساندووە بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە کە ویستوویەتی کۆچبەرە نائەورووپییەکان لە فەڕەنسا بکوژێت و لە کۆتاییدا خۆشی بکوژێت.

لە شەقامی ئەنگینی پاریس تەقە لە ناوەندی کورد کرا کە بۆ ساڵرۆژی تیرۆر کردنی سێ ژنە چالاک‌وانی کوردی تورکیا رێورەسمیان گرتبوو‌.

لە هێرشەکە دا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و چەند کەسیش بریندارن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆمەڵگای فەرەنسا لە ئەو هێرشە تووڕەیە و زۆربەی لایەنەکان دەوڵەتی تورکیا لە ئەو بارەوە تاوانبار دەکەن.

کوردەکان هەروەها بەرپرسانی فەڕەنسەوی تاوانبار دەکەن کە ئەو جۆرەی کە دەبا، پارێزگاریان لێ نەکراوە.

هەروەهالەسەر ڕووداوەكە، زوبەیر ئایدار، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە ئاژانسی فورات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمە "هێرشێکی ئاسایی" نییە، ناتوانین وەک هێرشێکی ئاسایی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هێرشە بکەین. ئەمە ڤێرژنێکی دیکەی ئەو هێرشەیە کە بەر لە ١٠ ساڵ لە پاریس ئەنجامدرابوو.

News ID 44558

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha