AP ١٤٠١ بەفرانبار ٣ ١٢:٣٨

فەرماندەیەکی سەربازی ئەمریکا باسی دەکات

هۆشداریی ئەمریکا سەبارەت به لێکەوتەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا

هۆشداریی ئەمریکا سەبارەت به لێکەوتەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا

سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هۆشداریی دا هێرشی زەوینی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا دەبێتە هۆی هەڵاتنی زیندانیانی داعشی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلومبرگ،مایکل کوریلا،سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ناوە دی ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامی ئۆپراسیۆنی زەوینی تورکیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان نیگەرانی قووڵی دەربڕی.

فەرماندەی باڵای ئەرتەشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هۆشداریی دا ئاوەها هێرشێک ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هەڵاتنی هەزاران تیرۆریستی داعشی لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان لە سووریا.

کوریلا هۆشداریی دا ئەگەری هەیە دوای ئەو هێرشە، پاسەوانەکانی ئەو زیندانانە دەست هەڵبگرن لە کارەکەیان.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر ئەو هەوڵانەی کە ئەمریکا دەتوانێت ڕێگری بکات لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا.

News ID 44522

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha