ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەماڵ خەڕازی سەرۆکی شۆرای ستراتیژیکی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هیچ وڵاتێک ئیزن نادات کە ئاسایشی بکەوێتە مەترسییەوە،وتی: ئاساییە کە ناڕەزایەتی دەربڕین مافی هەر هاووڵاتییەکە و هیچ وڵاتێک ئیزن نادات کە ئاسایشی وڵاتەکەی بکەوێتە مەترسییەوە بەڵکوو بە ئەوپەڕی هێزەوە بەر بە ئاژاوەیان دەگرێت.
خەڕازی لە درێژەدا بە ئاماژە بە ڕەوتی دانوستانە ناڤۆکییەکان ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە کە بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنە ناڤۆکییەییەکان و تا ئێستا زۆربەی کێشەکان لە بواری گفتوگۆکان چارەسەر بووە و تەنیا بابەتی پدمان ماوە. پرسێک کە لە ڕابردووەوە ماوەتەوە و لە بەردەستی ئاژانسە و هیوادارین کە سەفەری کارناسانی ئاژانس بۆ ئێران ببێتە هۆی چارەسەر بوونی ئەو کێشەیە و ڕێککەوتنی ناڤۆکی بگاتە ئەنجام.
Your Comment