AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢١ ١٣:٤٧

لە ماڵی سەرۆکی حەشدی شەعبی بەرێوەچوو؛

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بە ئامادەبوونی سودانی

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بە ئامادەبوونی سودانی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق کۆبوونەوەی دەورەیی خۆیان بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە ماڵی فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی بەڕێوە برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی شەفەق نیوز، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە کۆبوونەوەی دەورەیی خۆیان بۆ لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەتییەکانی ئەو وڵاتە لە ماڵی فالح فەیاز بەڕێوە برد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕێبەرانی خۆ لەوانە حاجی عامری، نووری مالیکی، قەیس خەزعەلی، عامری فائز و محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی دەورەیی خۆیی لە ماڵی فالح فەیاز بەڕێوە برد.

لە بەیاننامەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ئەو بارەوە هاتووە کە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوە کورتەیەک لە ڕەوتی بەشداری عێراق لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی چین و وڵاتانی عەرەبی لە ڕیاز،داهاتووی پێوەندییەکانی عێراق و چین و پێداویستی دروست کردنی هاوسەنگی لە بەشداری ستراتیژیک لەگەڵ وڵاتانی جیهانی پێشکەش کرد.

News ID 44406

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha