بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی ڕەمەزانی، جێگری سیاسی و ئەمنییەتی پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند کە نزیک بە 20 کەس لە ڕووداوەکانی کوردستاندا کوژراون کە 10 کەسیان هی پرۆژەی کوشتنی خەڵکە بە دەستی دوژمنەکان بۆئەوەی ئاژاوە دروست بکەن و بە چەکی جەنگی و لە پشتەسەرەوە پێکراون لەدحاڵێکدا هیچ هێزێکی ئێمە چەکی جەنگی پێ نەبووە.
رەمەزانی وتی: دوژمن لە هەوڵدایە کە چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک بهێنێتە ناو ئاژاوەکان و بگاتە ئامانجەکانی خۆی لە شەڕی تێکەڵدا.
وتیشی: ئاژاوە تێپەڕیوە و نیزام دەیەوێت خەڵکی ئاسایی و ئاژاوەگێڕان جیا بکاتەوە.
جەختیشی کرد بۆ ئەوە ئەم ڕووداوانە زیاتر لە دوو مانگی خایاند چونکوو نیزام نەیدەویست خەڵک خەساریان بەرکەوێت.
ئەوەشی وت کە بە گشتی کردەوەی هێزەکان بە
ڕچاوکردنی رێزو حورمەت بە خەڵک بوون و حاشا لە هەندێ هەڵەش ناکەین.
Your Comment