بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، داوای كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاو بنێت بۆ كۆتاییهێنان به فشاره ئابوورییه به‌رده‌وامه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له دژی تاران.
عه‌باس عێراقچی له نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووە "واشنتۆن وڵاتانی بێلایه‌ن، كه به‌شدارییان له هیچ هێرش و شه‌ڕێك دژ به ئێران نه‌كردووه، ناچار ده‌كات به زۆر به‌شداری له پرۆسه‌ی تیرۆری ئابووری بكه‌ن دژی گه‌لی ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوا له ئه‌مریكا بكات ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ڕه‌فتاره نایاساییانه بێت و ڕێز له سه‌روه‌ریی وڵاتان بگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕوونیكرده‌وه كه ئه‌مریكا له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا له ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی دژ به تاران له ساڵانی 2025 و 2026 شكستیهێناوه، هه‌روه‌ها نه‌یتوانیوه وڵاتانی دیكه په‌لكێشی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بكات، بۆیه په‌نای بۆ بژارده‌ی سزادان و فشار بردووه تاوه‌كوو وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ ناچار بكات له بڕیاری ژیرانه‌ی خۆیان بۆ به‌شدارینه‌كردن له ده‌ستدرێژیكردنه‌كان پاشه‌كشه بكه‌ن و ببنه به‌شێك له گه‌مارۆی ئابووری.
عێراقچی داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد كه فشاره ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركۆنه بكه‌ن و ڕێگری له هه‌وڵه‌كانی واشنتۆن بكه‌ن كه به زۆر وڵاتان ناچار ده‌كات په‌یوه‌ندییه بازرگانی و دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران‌دا بگۆڕن و هۆشدارییدا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له به‌رده‌م "ساته‌وه‌ختێكی چاره‌نووسساز"دایه بۆ پاراستنی بنه‌ماكانی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی.
Your Comment