مافی مرۆڤ بووەتە ئامێری گەمەی چەند حکومەتی تاوانبار

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە کوژرانی گەنجێکی فەلەستینی وتی: مافی مرۆڤ ئامێری گەمەی چەند حکومەتی تاوانبارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە کوژرانی گەنجێکی فەلەستینی لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: شەهادەتی گەنجی فەلەستینی عەمار حەمدی موفلێح بە گوللەی ڕاستەوخۆی سەربازانی ئیسرائیلی لە بەرچاوی خەڵکەوە، شیاوی کاردانەوەی جیهانییە، بەڵام جەنایەتە ڕۆژانەکانی ئیسرئایل نە لەلایەن پاگەندەکارانی مافی مرۆڤەوە ئیدانە دەکرێت و نە بۆ جەنایەتەکانیان شاندی ڕاستی دۆز پێک دێت.

ناوبراو وتیشی: مافی مرۆڤ ئامێری گەمەی چەند دەوڵەتی تاوانبارە.

News Code 44322

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha