بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی
شۆرای حوکام بریارنامەیەکی دژی ئێران پەسەند کرد تاران بریاری دا بە وڵامدانەوەی تەکنیکی ئەم هەنگاوە لە سایتی ئەتۆمی فێردۆ و نەتەنز.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئێران پیتاندنی ئۆ انیۆمی 60 لە سەدی لە مەکۆیئەتۆمی شەهید ئەحمەدی رۆشن (نەتەنز) و دوکتۆر مەسعود عەلیموحەممەدی (فێردۆ) دەستپێکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی مێهر، ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە ڕۆژانی رابردوودا دوو تاڤگەی IR۲m و IR4 لە نەتەنز خستەگەڕ و کاری گازدان بە دوو تاڤگەی دیکەش لە بەرنامەی کاردایە.
هەروەها ڕەوتی بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆمی 60 لەسەد لە سایتی ئەتۆمی فێردۆ بە دەزگای IR۶ دەستیپێکردووە و بەم کارە دەفرایەتی پیتاندنی ئەم سایتە 10 هێندە دەبێتەوە.
Your Comment