بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: ئەوەی کە لە داهاتوو دەیبینین جیاواز دەبێت لە ئەوەی کە ڕابردوو ڕووی داوە. دەسەڵاتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەنێک وڵاتانی بیابان نشینی باشووری کەنداوی فارس لە فەرهەنگ و شارستانیەتی ئێمە ئاگادار نین.
ناوبراو درێژەی دا: ئەوان لە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە هەموو سیخوڕەکانی ناوخۆی کەڵکیان وەرگرت بەڵام بە ڕێبەرایەتی زانایانەی ڕێبەر ئەم نائارامییەش تێكشکا.
سەرلەشکەر سەفەوی وتی: وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس بزانن کە ئەبێ لە نێوان مێدیاکانیان و ئاسایشیان یەکێکی هەڵببژێرن و بزانن ئەگەر لە ئێراندا دەستێوەردان بکەن، تاوانەکەی دەدەن.
Your Comment