بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە نموونەیەکێشی بۆ سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش و هەروەها سەرۆکی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان نێردراوە، وێڕای دەسخۆشی لە هەڵوێست گرتنی بە جێی وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەیاننامەکەیان لە ئیدانە کردنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شیراز، ڕوانگەکانی کۆماری ئیسلای ئێران سەبارەت بە کاردانەوە نیشان نەدانی ئەنجومنی ئاسایش هەمبەر ئەو ڕووداوەی شرۆڤە کردووە.
لە دەقی نامەکەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیاندا هاتووە: جارێکی دیکە گەلی ئێران بووە قوربانی تیرۆریزم.
هەروەها هاتووە: ئەو هێرشە تیرۆریستییە کە بە داعش بە شێوەی لە ئەستۆی گرت، هەم بایەخی گیانفیداییەکانی شەهید سولەیمانی هەمبەر ئەو گرووپە و دابین کردنی ئاسایش بۆ وڵاتانی ناوچەکە و هەم زەروورەتی بەردەوام بوونی هەوڵەکانی بۆ ڕیشەکێش کردنیان ئاشكرا دەکات ە ئەوەی کە بیری دەهێنێتەوە کە هەستیار بوون و وشیاری کۆمەلگای نێودەوڵەتی هەمبەر هەڕەشەکانی تیرۆریزم نابێ کەم ببێتەوە.
لە ئەو نامەیەدا هاتووە: وێڕای دەسخۆشی لە هەڵوێست گرتنی بە جێی وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەیاننامەکەیان لە ئیدانە کردنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شیراز، بەڵام هاوکات چاوەڕوانی دەکرا کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وەکوو ناوەندێکی سەرەکی لە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نیودەوڵەتی، بە پێی بڕیارنامەکانی خۆی و هەروەها ڕەوتی ئەو ناوەندە بەرانبەر تیرۆریزم، ڕووداوە تیرۆریستیەکەی شیرازیشی بەتوندی ئیدانە دەکرد و داوای سزادان و لێپێچینەوەی هۆکارەکانی دەکرد.
Your Comment