AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢ ٠٨:٢١

بە وەدەستهێنانی 4 میدالیای زێڕ و یەک زیو؛

هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ئێران پلەی دووەمی جیهانی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ئێران پلەی دووەمی جیهانی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی زۆرانی ئومێدی ئێران بە وەدەستهێنانی 4 میدالیای زێڕ و یەک میدالیای زیو پلەی دووهەمی کێبڕکێیەکانی زۆرانی ئازادی ژێر 23 ساڵی ئومێدی لە ئیسپانیا وەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی زۆرانی ئازادی ژێر 23 ساڵی جیهان ڕۆژانی 29 ی ڕەزبەر بۆ یەکەمی خەزەڵوەر لە ساری پۆنت ودرا لە ئیسپانیا بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران بە دەستخستنی میدالیای زێڕ لەلایەن محەمەد سادق فیرووزپوور لە کێشی 74 کیلۆگرام، ئەمیر حسێن فیرووزپوور لە کێشی 92 کیلۆگرام، ئەمیر عەلی ئازەرپیرا لە کێشی 97 کیلۆگرام، ئەمیر ڕەزا مەعسوومی لە کێشی 125 کیلۆگرام و میدالیای بڕۆنز لەلایەن ئەمیر محەمەد یەزادی لە کێشی 70 کیلۆگرام پلەی دووهەمی وەدەست هێنا.

لە ئەو کێبڕکێیانە گورجستان بە 141 خاڵەوە وەکوو پاڵەوان ناسێندرا، ئێران بە 134 خاڵەوە ووە دووهەم و ئەمریکا بە 112 خاڵەوە پلەی سێهەمی وەدەست هێنا.

News ID 43891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha